کتێبی داهاتووی ئازادی

dahatuy-azadi

ئەم کتێبە ساڵی 2009 لە بەندیخانە کراوە بە کوردی بەڵام لەبەر هەندێک هۆکار کە لە پێشەکیی وەرگێڕدا ئاماژەی پێ کراوە، چاپی هەتا 2012 دواکەوت. وێڕای سپاس و پێزانین بۆ خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی کە ئەرکی لەچاپدانی کتێبەکەی گرتە ئەستۆ، پێویستە لێرەدا بە چەند تێبینیەک ئاماژە بکرێت:

١. بەر لە پێشەکی، لاپەڕەیەک بە ناوی «سپاس و پێزانین» لەلایەن وەرگێڕەوە نووسرابوو و تیایدا سپاسی هەموو ئەو کەسانە کرابوو کە بە کارئاسانی و دروستکردنی فەزایەکی ئارام لەو بارودۆخە تایبەتەی زینداندا یارمەتیی وەرگێڕیان دابوو و ببوونە هاندەرێک بۆ بە ئاکام گەیاندنی ئەو وەرگێڕانە، بەڵام بەداخەوە ئەم لاپەڕەیە لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی موکریانییەوە سڕابوویەوە و چاپ نەکرا.

٢. لە پێناسەکەدا سەرچاوەی ئەم وەرگێڕانە و هەروەها ناونیشانی کتێبەکە بە ئینگلیزی نووسرابوو بەڵام بەداخەوە ئەمەش سڕابوویەوە و زۆر مایەی سەرسووڕمانە! بۆیە لێرەدا وەک خۆی ئەیهێنینەوە:

سەرچاوەی ئەم وەرگێڕانە: فرید زکریا، آیندەی آزادی (اولویت لیبرالیسم بر دموکراسی)، ترجمەی امیرحسین نوروزی، ویراستار خشایار دیهیمی، تهران، انتشارات طرح نو، چاپ دوم ١٣٨٥

ناونیشانی کتێبەکە بە ئینگلیزی:

The Future of freedom: Illiberal Democracy at Home and Abroad, Fareed Zakaria, Norton Press, 2003.

٣. لە وڵاتانی تر ئەگەر کتێبێک ئیندێکسی نەبێت ئەو سەنتەرەی کە ئەرکی لەچاپدانی ئەگرێتە ئەستۆ خۆی بۆی دائەنێت بەڵام بەداخەوە ئیندێکسی ئەم کتێبە لەلایەن موکریانیەوە پاک کرایەوە و چاپ نەکرا!!

٤. ئەرکی دیزاینی بەرگی کتێبەکە لەسەرشانی کاک نیما مەشهووری بوو کە بەداخەوە ئەوەش نەنووسراوە.

٥. خاوەنی هەر نووسراوەیەک بۆی هەیە پێشکەشی بکات بە کەس یان کەسانێک و ئەمە بچووکترین مافی خاوەنی ئەو بەرهەمەیە و هیچکەسێک تەنانەت دەزگای چاپ و پەخش بۆی نیە ئەم مافەی لێ زەوت بکات بەڵام دیسان بەداخەوە موکریانی ئەوەشی چاپ نەکرد و هۆکارەکەشی نادیارە! وەرگێڕ ئەم بەرهەمەی بەم شێوەیە پێشکەش کردبوو:

ئەم رەرگێڕانە پێشکەشە بە دایکم و

دواساتە پڕ لە ژیانەکانی هاوڕێم ئێحسان فەتاحیان

 

 

بۆ دانلۆدی کتێبەکە بە PDF  لێرە کلیک بکەن

 

 

Advertisements

پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌وارهٔ وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس گوگل+

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Google+ خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s